بن سه‌لمان: به‌شدارى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى له دژى سووريا ده‌كه‌ين
ماكرۆن: ته‌نيا ئامانجى گورزى سه‌ربازى لێدانى چه‌كه كيمياييه‌كانى سوپاى سووريايه
K24 – هه‌ولێر:
جێنشينى پادشاى سعووديه، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، رايگه‌ياند، سعووديه ده‌چێته پاڵ هه‌ر جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازى دژى سووريا، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه پێويستى به ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى هه‌بێت.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن، ئه‌نجاميدا، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان گوتى: "سعووديه به‌شدارى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى ده‌كات له‌دژى سووريا، ئه‌گه‌ر پێويست بكات".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن گوتى: "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا فه‌ره‌نسا بڕيارى خۆى ده‌دات، سه‌باره‌ت به چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشى كيميايى سووريا بۆ سه‌ر (دوما) ".
روونيشيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانه‌كانى به تايبه‌تى به‌ريتانيا و ئه‌مريكا سه‌رقاڵى به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌يه.
ئاشكراشيكرد، "هه‌ر رێككارێكى سه‌ربازى چاوه‌ڕوانكراو له دژى سووريا بگيرێته به‌ر له لايه‌ن فه‌ره‌نسا و هاوپه‌يمانه‌كانييه‌وه، ته‌نيا ئامانجى لێدانى چه‌كه كيمياييه‌كانى سوپاى سووريايه و په‌ل ناهاوێژێت بۆ هاوپه‌يمانه‌كانى ديمه‌شق".
دوێنێ دووشه‌ممه (9ى نيسان/ ئه‌پريڵى 2018)، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ريه‌ك له ئێران و رووسياى به پشتيوانيكردنى به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار كرد.
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مريكا له سووريا و ئه‌گه‌رى وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له دژى سووريا، دواى ئه‌وه دێت، كه له ناوچه‌ى دوماى غوته‌ى خۆرهه‌ڵات زياتر له 40 كه‌س به هۆى هێرشێكى سوپاى سوورياوه كوژران و گومانده‌كرێت، سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كارهێنابێت.
و:ئ.ر