یەكێتی ژمارەیەك بەرپرس دوور دەخاتەوە
ھۆكارەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی نووسراوێكی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە وێنەیەك دەست كوردستان24 كەوتووە، ئەو حزبە بڕیاریداوە ژمارەیەك بەرپرس لە ریزەكانی خۆی دوور بخاتەوە.
لە نووسراوەكەدا ھاتووە: "لەسەر رۆشنایی بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی رۆژی 1/4/2018 بە پشت بەستن بە خاڵەكانی (2، 3، 4، 6، 7)ی ماددەی 11ی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیارماندا بە دەركردنی ئەو ناوانەی لە خوارەوە لە ریزەكانی (ی . ن . ك) لەسەر ئەوەی كە دژی سیاسەتەكانی یەكێتی پەیوەندییان بە لایەنێكی دیكەوە كردووە، كار بۆ لیستێكی دیكە دەكەن.
ئەو ناوانەی لە لیستەكەدا ھاتوون بریتین لە:
1- عەلی مستەفا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك
2- نایف سەعید عمان، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك
3- عەبدوڵڵا عومەر عەبدوڵڵا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی رێكخستنی دھۆك
ھسن عومەر عەبۆ ، كارگێڕی مەڵبەندی 4 ی رێكخستنی دھۆك
5- خالید حەسەن محەمەد (رابەر)، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی رێكخستنی كەركووك
6- لوقمان ئەحمەد عەباس (د. ئاكۆ)، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی رێكخستنی كەركووك
7- عەلی كەریم قادر، ئەندامی كۆمیتەی رێكخستنی زانكۆ و پەیمانگاكانی مەڵبەندی 11ی گەرمیان
8- حسێن حەسەن حسێن (ھەڵۆ)، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی رێكخستنی سۆران.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ژمارەیەك لەو ناوانەی لە لیستەكەدا ھاتوون، كاندیدن لە لیستی قەوارەیەكی دیكە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ھەروەھا بەشێكیشیان كار بۆ ھەمان لیست دەكەن.
ھ.م
