بۆسكێتس: پێویسته بارسێلۆنا به‌په‌له گۆڕانكارییه گه‌وره‌كه ده‌ستپێبكات
بۆسكێتس: ناخۆشترین شه‌وی ژیانم تێپه‌ڕ كرد

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له یاریگه‌ی ئۆڵمپیكی تایبه‌ت به رۆما به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا و بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی هه‌شته‌می چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی كرد، له‌مباره‌یه‌وه بۆسكێتس داوای گۆڕانكاری گه‌وره له یانه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت: شه‌وێكی پڕ له ئازارم تێپه‌ڕ كرد.
سێرجیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا داوای لێبوردنی له هانده‌رانی كرد و گوتی: ئه‌وه ناخۆشترین شه‌وی ژیانم بووه و هه‌رگیز له‌بیری ناكه‌م.
بۆسكێتس گوتیشی: پێویسته بارسێلۆنا به‌خێرایی زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری بكات.
یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ، یوڤێنتۆس و رۆما له قۆناخی هه‌شتی چامپۆنزلیگ ماڵئاوایی ده‌كات.
