برادۆست.. له هێرشێكى په‌كه‌كه‌دا چوار سه‌ربازى توركيا كوژران
په‌كه‌كه به هاوون تۆپبارانی هێزەکانی تورکیای لە چیای دێل لەبیست کیلۆمەتری قوڵایی خاکی عێراق کرد
K24 – هه‌ولێر:
لە چیای دێل لە ناوچه‌ى برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکان، چوار سەربازی تورکیا کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەك لە هێزه‌كانى پاسەوانی سنوور سەر بە هێزەعێراقیيەکان بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر (10:15) خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (11ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) لە رێگەی هاوەنەوە تۆپبارانی هێزەکانی تورکیای لە چیای دێل لەبیست کیلۆمەتری قوڵایی خاکی عێراق کرد.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌كه، لە ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ى په‌كه‌كه چوار سەربازی تورکیا کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەکە گوتيشى: کاتژمێر (12:00) نیوەڕۆ لە رێگەی هێليکۆپتەرەوە تورکیا تەرمی سەربازە کوژراوەکان و بریندارەکانی گواستووه‌ته‌وه.
ئ.ر