تاران به شازاده‌ی سعوودیه ده‌ڵێت: هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام چاوه‌ڕێت ده‌كات
به‌هرام قاسمی: ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه خۆیان كردۆته نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24- هه‌ولێر:
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ده‌داته محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، به‌وه‌ی كه هه‌مان چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی رووخاوی عێراق چاوه‌ڕێی ده‌كات.
قاسمی له لێدوانێكدا گوتی، "ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه خۆیان كردۆته نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی تاوان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، هه‌وره‌ها سعوودیه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ستی له‌پشت قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سعوودیه‌ی به "ناته‌واو و ناپێگه‌یشتوو" وه‌سفكرد و گوتیشی، "ریاز بووه‌ته هۆی كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی درێژخایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌روه‌ها سعوودیه‌ی به یارمه‌تیدانی "قاعیده" و دامه‌زراندنی رێكخراوی "داعش" و پاره‌داركردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان تۆمه‌تبار كرد، قاسمی رووی زمانی ره‌خنه و تۆمه‌ته‌كانی له ریاز كرد، به‌وه‌ی كه هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌یمانێتیه‌ك بۆ ئیسرائیل پێكبهێنێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێدوانه‌كانی شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی له فه‌ره‌نسا ئیدانه كرد، به‌وه‌ی كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا، له لێدوانێكدا له پاریس، تارانی به پشتگیریكردنی تیرۆر و پاره‌داركردنی حزبوڵڵا و حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و تۆمه‌تبار كردبوو، هه‌روه‌ها هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌یدا، كه به‌گوته‌ی خۆی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه.
H.B