حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ريازى پايته‌ختى سعووديه موشه‌كباران ده‌كه‌ن
حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ژماره‌يه‌ك مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى ئاسمانى ئه‌لعه‌ره‌بييه‌ى سه‌ر به سعووديه، بڵاويكرده‌وه، دوا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن ژماره‌يه‌ك مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان يه‌كێك له مووشه‌كه‌كان گه‌يشتووه‌ته زه‌وى و يه‌كێكى ديكه‌ش له لايه‌ن هێزى به‌رگرى ئاسمانى سعووديه‌وه له ئاسمان تێكشكێندراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ده‌نگى سێ ته‌قينه‌وه‌ى به‌هێز له رياز بيستراوون.
تا ئێستا راده‌ى زيانه گيانى و ماڵييه‌كان نه‌زانراوون.
پێشتر حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن هه‌ڕه‌شه‌يان له عه‌ره‌بستانى سعووديه كردبوو.
له شارى (جازان)يش، هێزى ئاسمانى سعووديه فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى حووسييه‌كانيان خستووه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها مووشه‌كێكى باليستى حووسييه‌كان له ئاسمانى (جازان) خراوه‌ته خواره‌وه.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ئازارى 2015ه‌وه حكومه‌تى سعووديه به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانييه‌كى عه‌ره‌بى بۆردومانى يه‌مه‌ن ده‌كات به ئامانجى له‌ناوبردنى حووسييه‌كان.
حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن، خاوه‌ن رێبازێكى تايبه‌تن له ره‌وتى ئاينى شيعه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، كه له‌لايه‌ن كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه هاوكارى ده‌كرێن.
ئ.ر