قه‌زافى له پشت سه‌ركه‌وتنى يوليا يۆچينكۆوه بووه
يوليا چه‌ند جارێك، سه‌رۆكى كۆچكردووى ليبياى بينيبوو
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارييه رۆژنامه‌وانييه‌كان، يوليا تيۆچينكۆى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئۆكرانيا، بۆ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى له 2010دا پاره‌ى له سه‌رۆكى كۆچكردووى ليبيا موعه‌ممه‌ر قه‌زافييه‌وه وه‌رگرتووه.
يوليا چه‌ند جارێك، سه‌رۆكى كۆچكردووى ليبياى بينيبوو، ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌ى بووه. به سامان و پاره‌ى قه‌زافى توانيويه‌تى له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت.
نووسينگه‌ى نيشتيمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له ئۆكرانيا، رايگه‌ياند، لێكۆڵينه‌وه له‌و گومانانه ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سه‌يفولئيسلامى كوڕى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه‌سێك جانتايه‌كى پڕ له پاره‌ى جۆرى 500 يۆرۆى له به‌غداديى مه‌حموودى، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌و كاته‌ى ليبيا وه‌رگرتووه، كه ئێستا زيندانه له ته‌رابلووس و ئه‌و پاره‌يه‌ى گه‌ياندووه‌ته كييڤى پايته‌ختى ئۆكرانيا و ياريده‌ده‌رێكى يوليا پاره‌كه‌ى لێ وه‌رگرتووه.
يه‌كه‌م ديدارى نێوان قه‌زافى و تيمۆچينكۆ له نۆڤێمبه‌رى 2008 له به‌رده‌م سه‌رۆكايه‌تى ئۆكرانيا له ناو خه‌يمه‌كه‌ى قه‌زافيدا ئه‌نجامدراوه، كه له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئۆكرانيا له خه‌يمه‌ى هه‌ڵدابوو.
كاتێكيش يوليا يۆچينكۆ له 2009 سه‌رۆك وه‌زيرانى ئۆكرانيا بوو، ديارييه‌كى له قه‌زافى وه‌رگرتبوو، كه شمشێرێكى عه‌ره‌بى بوو، به‌هاكه‌ى به 10 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
ئ.ر