كۆمپانياكانى فڕۆكه‌وانيى ئاراسته‌ى گه‌شته‌كانيان له ئاسمانى سوورياوه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌گۆڕن
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له سووريا، زۆرێك له كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌كان رێڕه‌وى گه‌شته‌كانيان به ئاسمانى سووريادا گۆڕى و زۆرتر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنن.
رێكخراوى ئه‌وروپايى بۆ سه‌لامه‌تى ئاسمانى (يۆرۆكۆنترۆڵ) هۆشدارى دايه كۆمپانياكانى فڕۆكه‌وانى له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى و مووشه‌كى بۆ سه‌ر سووريا.
رێكخراوه‌كه رايشيگه‌ياندووه، "ئه‌گه‌رى زۆره له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى داهاتوودا مووشه‌كى ئاسمان-زه‌مين و مووشه‌كى كرۆز ئاراسته‌ى سووريا بكرێن و به‌و هۆيه‌وه ته‌شويش له‌سه‌ر ئامێره بێته‌له‌كان درووست بێت و په‌يوه‌ندييه‌كان بپچڕێن.
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا به به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى له دژى هاووڵاتيانى ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتى نزيك ديمه‌شق تۆمه‌تبار ده‌كات.
دوێنێ تره‌مپ، گه‌شتێكى ره‌سمى خۆى بۆ ئه‌مريكاى لاتين هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى زياتر بخاته سه‌ر ره‌وشى سووريا.
ئه‌مڕۆش تره‌مپ له رێى تويته‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له سووريا كرد و رايگه‌ياند، مووشه‌كى نوێ و زيره‌ك ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه سووريا.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
ئ.ڕ