"ئه‌و كورده‌ی له لیستی عه‌ره‌ب خۆی كاندید ده‌كات خیانه‌تكاره"
داوا دەكرێت كاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی كوردستان دیار بكرێت
K24 - ھەولێر
شێروان شه‌مێرانی، راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "ئه‌و كوردانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر لیسته عه‌ره‌بیه‌كان كاندیدكردووه، گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له كورد كردووه، چونكه گه‌لی كوردستان له بارودۆخێكی خراپدایه".
راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو گوتیشی: "داوا ده‌كەین به‌زووترین كات واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكرێت، لەبەر ئەوەی ئێستا كوردستان بە بارودۆخێكی خراپ تێدەپەڕێت، پێویستی بە داڕشتنەوەی پەیكەری سیاسی و ئیداری ھەیە، ھەروەھا ئەو پەرلەمانە ماوەی یاسای تەواو بووە، جگە لەوانەش حكوومەت پێویستی بە داڕشتنەوە ھەیە، بەتایبەتی لە رووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و تاكە رێگە كە ھاووڵاتی دەتوانێ بەشداربێت لە دامەزراندن و داڕشتنی حكوومەت بەشداریكردنیەتی لە ھەڵبژاردن".
پێشتر ناوی ژمارەیەك كاندیدی كورد ئاشكرا كرا كە لەسەر لیستی شیعە و سوننەكان، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆیان كاندید كردووە.
ھ.م