"ههڵوێستهكانی فهرهنسا لهبارهی كوردستان روونن"
ئەگەر ماكرۆن سەردانی بەغدا بكات دێتە ھەولێریش
K24 - ھەولێر
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا رایدەگەیەنێت، ھەوڵوێستەكانی فەرەنسا بەرامبەر ھەرێمی كوردستان روونن و دەیەوێت بۆ بە دەستھێانی مافەكانی گەلی كورد لە چوارچێوەی عێراق پشتگیری لە ھەرێمی كوردستان بكات.
عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەگەر ئیمانویڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق بکات، بەدڵنیاییەوە سەردانی هەولێریش دەکات. وەك چۆن پێشتر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەكاتی ئابلوقەی سیاسی سەر ھەرێمی كوردستان 12 شوباتی ئەمساڵ ھاتە بەغدا و لەوێشەوە سەردانی ھەولێری كرد
گوتیشی: "هەڵوێستی فەرەنسا لەبارەی هەرێمی کوردستان روون و ئاشكرایە و دەیەوێت پشتگیری لە ھەرێمی كوردستان بكات، بۆ بە دەستھێانی مەفەكانی گەلی كورد لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا".
ھ.م