شەڕی پەكەكە و توركیا ژیانی دانیشتووانی سەرسنوور دەخاتە مەترسییەوە

سوپای توركیا بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچەكە دەكەن

K24 - ھەولێر

دانیشووانی سەر سنوورەكانی باشووری كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك، بەھۆی بۆردوومانەكانی توركیا و چالاكییەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە دڵەراوكێیەكی زۆردا دەژین. ئەگەرچی خەڵكی ناوچەكە دەڵێن، سەربازانی سوپای توركیا  ھاتوونەتە ناو سنووری باشووری كوردستانەوە، بەڵام ململانێكان کێشەی زۆریان بۆ دروست كردوون.

لەنزیك گوندی دیریشكێ دوایین گوندی سەرسنووری پارێزگای دھۆك لەگەڵ باكووری كوردستان، سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی دژی گەریلاكانی پەكەكە دەستپێكردووە، ھەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا دەگوترا كە توركیا بە درێژایی 10 كیلۆمەتر لەو ناوچەیە ھاتوونەتە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، بەڵام خەڵكی ناوچەكە دەڵێن، ئەوەی دەگوترێ راست نییە و سوپای توركیا چەند مەترێك خاكی كوردستانی بەزاندووە.

ھاووڵاتییەكی ئەو ناوچەیە دەڵێت: "سوپای توركیا چەند بارەگایەكی نوێی لەسەر سنوورەكان كردووەتەوە، ئەوەی دەگوترێت سوپای توركیا بەمشێوەیە نەھاتووە پێشەوە، ئەگەر ھاتبێتە نێوخاكی وتركیاش ئەوە بە مەتر نەك كیلۆمەتر".

ژنێكی دانیشتووی گوندی دیریشكێ ئەوە دەخاتەڕوو: "ناتوانین لە گوندەكەمان بچینە دەرەوە، سوپای توركیا بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچەكە دەكات، ھێچ شوێنێك نییە بۆی بچین".

ھ.م