يه‌كێتى سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ئامادهكارييهكانى هه‌ڵبژاردنه
لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ لە کۆبوونەوەدایە
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن له یه‌كێتی نيشتيمانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى لە کۆبوونەوەدایە.
پەیامنێری کوردستان 24 له شارى سلێمانی رایگەیاند، پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى (13ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردن له یه‌كێتی نيشتيمانى كوردستان، لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی ئه‌و حزبه لە کۆبوونەوەدایە.
گوتيشى: "ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی یه‌كێتییه بۆ هه‌ڵبژادنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق".
بڕیاره رۆژى (12ى ئايار/ مايۆى 2018)، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو (14ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ستپێده‌كات.
به هۆى هاوكاتبوونى ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى ئه‌نفاله‌كاندا، له هه‌رێمى كوردستان رۆژى (15ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018) پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
ئ.ر