بانگەشەی ھەڵبژاردن لە عێراق دەست پێدەكات
رەخنە لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان دەگیرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر له ئێستاشه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گیرێت كه ناوی به‌شێك له كاندیده‌كانی په‌سه‌ند كردووه، كه مه‌رجی كاندیدبوونیان تێدا نه‌بووه.
سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ریاز به‌دران ئاشكرای ده‌كات: "ئەمڕۆ به فه‌رمی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێده‌كات و 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی واده‌ی ده‌نگدان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كۆتایی دێت".
ریاز به‌دران، داواشی له لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد، پابه‌ندی رێنماییەكانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بن.
له هه‌رێمی كوردستان 15 ئەم مانگە، واتا سبەی یەكشەممە بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ساڵوه‌گه‌ری كاره‌ساتی ئه‌نفال كه ده‌كه‌وێته رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
ھەرچەندە سبەی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەرێمی كوردستان، بەڵام ماوەیەكە ژمارەیەك قەوارە و لایەنی سیاسی بانگەشەی پێشوەختەیان دەستپێكردووە.
بڕیاره 12/5/2018 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی چواره‌می ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌نجام بدرێت.
ھ.م