ئه‌سه‌د به‌ر مووشه‌ك ده‌درێ و مووشه‌كیشی ده‌درێتێ
سیستمی مووشه‌كی ئێس 300 چییه؟
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا زیاتر له 100 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی سووریا كرد، مۆسكۆ رایگه‌یاند: "گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سیستمه مووشه‌كییه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان بده‌ینه حكومه‌تی سووریا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/4/2018 فه‌ریق، سێرگی رۆدسكۆی، سه‌رۆكی ژووری ئۆپراسیۆنی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی رووسیا گووتی: "بیرده‌كه‌ینه‌وه تا سیستمی مووشه‌كی "ئێس 300" بده‌ینه سووریا".
سیستمی مووشه‌كی ئێس 300 چییه؟
سیستمی مووشه‌كی "ئێس 300" له خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره‌ی مووشه‌كه‌كانی "زه‌مین -ئاسمان"ـه و له‌لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو پهریپێدراوه و تا ئێستاش یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ی به‌رگریكردنه كه بووه‌ته مایه‌ی شانازی سه‌ربازی رووسیا.
ساڵی 1979 بۆ یه‌كه‌مجار سیستمی "ئێس 300" خرایه كار، سه‌ره‌تا ته‌نها بۆ به‌رگریكردن بوو دژی فڕۆكه و مووشه‌كی كرۆز، دواتر پێشخرا و كرایه سیستمێك بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له مووشه‌كی بالیسیتیش بگرێت.
ئه‌و سیستمه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ئۆتۆماتیك كارده‌كات، ده‌توانرێت رێكبخرێت و به ده‌ستیش كاری پێبكریت.
سیستمه‌كه ئامێری راداری له‌سه‌ره و ئامانجه‌كانی بۆ ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی دیاری ده‌كات ئه‌گه‌ر 40 كیلۆمه‌تر له سیستمه‌كه نزیك ببێته‌وه.
ئه‌وكاته ئه‌ركی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیكردن ئه‌وه‌یه ئامانجه راسته‌قینه‌كان و ناڕاسته‌كان له یه‌كتری جیابكاته‌وه، یان ئه‌وانه‌یان كه به ئامانجگرتنیان قورسه چونكه دوورن له ناوه‌ندی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانه‌وه.