تره‌مپ سوپاسی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌كات
تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌نجامی هێرشه‌كان زۆر باش بوون و ئامانجه‌كانمان له سووریا پێكان
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هێرشه سێقۆڵییه‌كه‌ی سه‌ر سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاوه ئه‌نجامدرا، سوپاسی هه‌ریه‌ك له پاریس و له‌نده‌ن كرد و گوتی: "هێرشه‌كه زۆر به‌باشی ئه‌نجام درا و ئامانجه‌كانمان پێكان".
تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، "شه‌وی رابردوو هێرشێكی به‌هێز ئه‌نجامدرا، سوپاس بۆ فه‌ره‌نسا و شانشینی یه‌كگرتوو بۆ حیكمه‌ته‌كه‌یان و هێزی سوپاكانیان. له‌م ئه‌نجامه باشترمان به‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا، ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێ كرا".
وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی كیمیایی رژێمی سووریا له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما له غووته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا هێرشێكی مووشه‌كی سێ قۆڵییان كرده سه‌ر پێگه و ناوه‌نده هه‌ستیاره‌كانی رژیمی ئه‌سه‌د.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، فه‌رمانده‌ی سوپای سووریا رایگه‌یاند "نزیكه‌ی 110 مووشه‌ك ئاراسته‌ی شوێنه هه‌ستیاره‌كانی سووریا كران، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه رووبه‌ڕوویان بووینه‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و مووشهكانهمان له ئاسمان خسته خواره‌وه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سانای سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا، هێرشه مووشه‌كییه‌كان كراونه‌ته سه‌ر سه‌نته‌ری زانستی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، له ئه‌نجامدا بینایه‌ی ئه‌و ناوه‌نده رووخا، كه سه‌نته‌ری فێركاری و تاقیگه‌ی زانستی له‌خۆ ده‌گرت و جه‌ختیشی كرده‌وه، جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، چه‌ند مووشه‌كێكی دیكه كۆگاكانی سوپای سووریایان له رۆژئاوای پارێزگای حه‌مس كرده ئامانج، به‌ڵام وه‌ك سانا ئاماژه‌ی پێكردووه، له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه توانیویانه رێڕه‌وی مووشه‌كه‌كان بگۆڕن، به‌و هۆیه‌شه‌وه 3 هاووڵاتی بریندار بوون.
H.B