رووسیا ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی هێرشی سێقۆڵی سه‌ر سووریا بداته‌وه
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رۆژئاوا رووسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس 300" له سووریا جێگیر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سێرگی رۆدسكۆی، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه گشتییه‌كان له ده‌سته‌ی سوپاسالاری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، دوور نییه له‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ پرسی ناردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی "ئێس 300" بۆ سووریا بكه‌ین.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رۆدسكۆی گوتی: پێشبینی ده‌كرێت له ئاینده‌دا رووسیا به جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 300 وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بداته‌وه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاوه كرایه سه‌ر حكوومه‌تی سووریا.
ئه‌و ژه‌نه‌راڵه رووسییه دووپاتیكرده‌وه، "ده‌مه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێم، كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك پێشنیازی ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانه‌كانمان له رۆژئاوا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ره‌تمان كرده‌وه، كاتێك پێداگیرییان كرد، پێویسته سیستمی مووشه‌كی ئێس 300 له سووریا جێ\یر بكرێت، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویدا، پێویسته دووباره بۆ ئه‌و پێشنیازه بگه‌ڕێنه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له سووریا، به‌ڵكو له زۆرێك له وڵاتانی دیكه‌ش".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتی: "پێشكه‌وتنمان له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سووریادا كردووه و، له‌ئاینده‌دا پێشكه‌وتنی زۆر زیاتریش تێیدا ده‌كه‌ین".
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت ئه‌و بنكه و ناوه‌نده سه‌ربازییانه‌ی سووریا له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
H.B