ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز میلیشیاكانی ئێران له سووریا ده‌كاته ئامانج
ته‌قینه‌وه‌كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی باشووری پارێزگای حه‌له‌ب روویداوه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی عه‌ره‌بی پۆست، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی رژێمی سووریای كرده ئامانج، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له‌و بنكه‌یه‌دا هه‌بوون.
وه‌ك ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی سووریای گواستۆته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سووریای له باشووری پارێزگای حه‌له‌ب كردۆته ئامانج، كه شوێنی مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و میلیشیا و چه‌كدارانه‌یه، كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن و پۆ پشتیوانیكردن له رژێمی ئه‌سه‌د ره‌وانه‌ی سووریا كراون.
ئه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به زیانه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوه جه‌خت كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه.
له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه، كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌كی زۆری پاسدار و راوێژكاری سه‌ربازی بۆ پشتگیریكردن له به‌شدار ئه‌سه‌د و رژێمی سووریا، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه، تائێستاش به ده‌یان میلیشیا و پاسداری ئێرانی له شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریا كوژراون.
H.B