به وێنه و نه‌خشه.. ئه‌و بنكانه ببینه كه بووه‌ته ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و بنكانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له گورزه مووشه‌كییه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كراونه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی وێنه‌كان ئه‌و سێ پێگه سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته ئامانج، بریتین له كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌ك كه پێده‌چێت حه‌شارگه‌ی چه‌كی كیمیایی بێت له حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیمه‌شقی پایته‌خت.
به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت له هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ا. م