بایرن میونشن هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆشی پێش یارییه‌كه‌ی ریال پێگه‌یشت

تا دێت زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی بایرن میونشن دروست ده‌بێت

ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری یانه‌ی بایرن میونشن له‌ راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تووشی پێكهان هات و به‌هۆیه‌وه‌ گۆڕه‌پانی راهێنانه‌كانی جێهێشت.

ڤیدال ناوه‌راستكاری چیللی دوای ماوەیەک دابران بە هۆی پێکان، جارێکی دیکە لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردەوە، بەڵام تەنها یەک کاتژمێر بەسەر راهێنانەکان تێپەری کرد بوو، ڤیدال بە هۆی سورانی چۆکی چەپی هەستی ئازارێکی زۆر کرد و بە ناچاری و بە چاوی فرمێسکەوە راهێنانەکانی جێهێشت.

یانەی ئەڵمانی تا ئەم کاتە هیچ هەواڵیکی فەرمی لەسەر وادەی دوور کەوتنەوەی بڵاو نەکردۆتەوە، بەڵام به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا پێشبینی دەکرێت کە ماوەیەک لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە.