نێیمار چیرۆكێكی گرینگی خۆی و نێوان مێسی بڵاو ده‌كاته‌وه
نێیمار پاش 5 ساڵ نهێنییه‌كی دركاند
نێیمار له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی به‌رازیلی نهێنییه‌كی نێوان خۆی و مێسی ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: هه‌رگیز لیۆ له‌بیر ناكه‌م.
نێیمار دا سیلڤا له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی Globoـی به‌رازیلی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنم به یانه‌ی بارسێلۆنا له یارییه‌كدا ئاستم زۆر خراپ بوو، له ناوه‌راستی گێمه‌كان له ژووری جلگۆڕین گریام، چونكه نه‌متوانی خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا بگونجێنم و ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان باش نه‌بوو.
نێیمار گوتیشی: له‌وكاته‌دا مێسی هاته لام ستایشی كردم و هانی دام و پشتگیری خۆی بۆ دووپات كردمه‌وه و پێی گوتم: هه‌موومان ئاستێكی خراپمان پێشكه‌ش كرد بۆیه خه‌م مه‌خۆ، هه‌وڵبده به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا یاری بكه و هیچ كێشه‌یه‌كت نابێت.
نێیمار ده‌شڵێت: هه‌رگیز پشتگیری مێسی له بیر ناكه‌م، ئه‌و به قسه‌كانی هێزێكی گه‌وره‌ی به من به‌خشی.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، 2 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا به‌رامبه‌ر مارسیلیا تووشی پێكان هات و پێشبینی ئه‌وه كراوه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان.