ماكرۆن: پاریس و هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌نگیان له‌دژی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: كرده سه‌ربازییه‌كه‌مان له سووریا ره‌وا بوو و له چوارچێوه‌ی ياساي نێوده‌وڵه‌تیدا بوو
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، كرده سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له سووریا شه‌رعی بوو و، له‌چوارچێوه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بوو.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی فه‌ره‌نسا، ئمانوێل ماكرۆن جه‌ختی كرده‌وه، ته‌واوی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی پاریس، واشنتۆن و له‌نده‌ن ئاراسته‌ی سووریا كرابوون، ئامانجه‌كانیان پێكاون و گوتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان له سووریا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو".
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاریس و هاوپه‌یمانه‌كانی جه‌نگیان له دژی به‌شار ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له دیمه‌شق رانه‌گه‌یاندووه و ئاشكراشیكرد، له كرده سه‌ربازییه سێقۆڵییهكهدا، هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا 3 پێگه‌ی چه‌كی كیمیایی كردۆته ئامانج.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكرده‌وه، پاریس به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌سته، كه رژێمی سووریا چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی سڤیل له شاری دۆمای سه‌ر به غووته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌كارهێناوه.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی توركیا و رووسیا به‌رامبه‌ر به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی سووریا سه‌ركه‌وتوو بوون.
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له سووریا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، به‌ر له 10 رۆژ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نیازی خۆی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك ماكرۆن ئاماژه‌ی پێكرد، توانیویانه تره‌مپ له‌و بڕیاره په‌شیمان بكه‌ینه‌وه و گوتی: به‌و مه‌رجه متمانه‌مان به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێناوه، كه گورزه سه‌ربازییه‌كان له سووریا، ته‌نیا پێگه‌كانی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د بكه‌نه ئامانج.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 14ی ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، هێرشێكی مووشه‌كی هاوبه‌شیان كرده سه‌ر پێگه كیمیاییه‌كان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی و تاقیگه‌ی سه‌ربازی رژێمی سووریا، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی كه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه كرایه سه‌ر شاری دۆما له غووته‌ی رۆژهه‌ڵات و، به هۆیه‌وه به‌ده‌یان كه‌س بوونی قوربانی.
H.B