رووسيا: ديمه‌شق له كۆى 103 مووشه‌كى تره‌مپ 71 مووشه‌كى ته‌قاندووه‌ته‌وه
ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا زياتر له 100 مووشه‌كيان ئاراسته‌ى سووريا كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، رايگه‌ياند، سوپاى سووريا توانيويه‌تى له كۆى 103 مووشه‌كى تره‌مپ، 71 مووشه‌كيان له لايه‌ن به‌رگرى ئاسمانى سوورياوه تێكشكێنراوون.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا، ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا زياتر له 100 مووشه‌كيان ئاراسته‌ى سووريا كرد.
ئه‌و وڵاتانه رايانگه‌ياند، ئامانجيان له مووشه‌كبارانكردنى سووريا په‌كخستنى تواناى چه‌كى كيميايى سووريايه.
پێشتر رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كيى كيميايى له 2016 رايگه‌ياندبوو، سووريا به ته‌واوى له چه‌كى كيميايى داماڵراوه.
به هۆى بۆردومانكردنى ناوچه‌ى (دوما) له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، ئه‌مريكا و فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا حكومه‌تى سووريا به به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌ريه‌ك له رووسيا و سووريا ره‌تيده‌كه‌نه‌وه له ناوچه‌ى دوما چه‌كى كيميايى به‌كارهێنرابێت.