فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له ئاوه‌كانی كه‌نداو تێكشكا و 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه بوون 5 كه‌س بوون و پرۆسه‌ی گه‌ڕانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه و یاریده‌ده‌ركه‌ی به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی تێكشكانی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانی ئێرانی له ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی لاوان له ئاوه‌كانی كه‌نداو، به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا زانیاری جیاواز له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون.
كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی له‌سه‌ر زاری ئه‌رسه‌لان به‌هاری، سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌نده‌ر له‌نگه‌ی سه‌ر به پارێزگای هورمزكان بڵاویكرده‌وه، هێلیكۆپته‌ره‌كه له‌دووری 4 میل له سه‌كۆی نه‌وت تێكشكاوه و، له كاتی تێكشكانی چه‌ند كه‌سێك له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون، له‌وانه‌ش فراگوزارێكی ته‌ندرووستی و فڕۆكه‌وانێك و یاریده‌ده‌ره‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه.
به‌هاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو له‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، یه‌كێكیان فریاگوزارهكهی ته‌ندرووستی بوو و، پرۆسه‌ی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی ئاشكرایكرد، 5 كه‌س له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای "فلات قاره"ی نه‌وتییدا بوون، كاتێك هێلیكۆپته‌ره‌كه تێكشكاوه، كه به‌ره‌و یه‌كێك له سه‌كۆكانی نه‌وت له‌ڕێگه بوو، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری پزیشكی به یه‌كێك له كرێكاره‌كانی ئه‌و سه‌كۆیه، كه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه دۆخی ته‌ندرووستی تێكچووبوو.
H.B