به‌ڤیدیۆ: كریستیانۆ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئارجێنتین ده‌رده‌بڕێت
ده‌ڵێت: به‌رده‌وام خۆشه‌ویستی ئارجێنتین له نێو دڵمدایه

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام لایڤێكی كرده‌وه و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ وڵاتی ئارجێنتین ده‌ربڕی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێزی كچه هاوڕێیه‌كه‌ی و ئانا مارتینای كچه بچووكه‌كه‌ی و جۆنیۆرۆی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی له ئینستاگرام لایڤێكی كرده‌وه و رایگه‌یاند هه‌موو كه‌سێك نازانێت كه من وڵاتی ئارجێنتینم زۆر خۆشده‌وێت.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: ئارجێنتین وڵاتێكی تایبه‌ت و نایابه له نێودڵی من، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جۆرجینای هاوژینم خۆشه‌ویستی خۆی دابه‌ش كردووه و به‌شێكی به ئیسپانیا و به‌شه‌كه‌ی تریشی به ئارجێنتین به‌خشیوه.
كریستیانۆ گوتیشی: زۆر كه‌س وا هه‌ست ده‌كات كه من حه‌ز به ئارجێنتین ناكه‌م، به‌ڵام ئه‌و راسته نییه و ئارجێنتین وڵاتێكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشه.
كریستیانۆ كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له مۆندیالی 2018 له پێناو بردنه‌وه‌ی جامه‌كه ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن.