له‌دۆما هێرشكرایه سه‌ر كاروانێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كاتێك رووداوه‌كه روویداوه كه تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌رچوونێكی لێكۆڵینه‌وه‌ییدا بوون
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی چاكسازی رووسی له سووریا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له شاری دۆمای له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر كاروانێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ندی رووسی بۆ چاكسازی له سووریا رایگه‌یاند، دوای هێرشی چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و كاروانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كداره‌كان و ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌ی حكوومه‌تی سووریا روویدا، كه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌ئه‌ستۆ بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی سووریا بریندار بوو.
ئه‌و ناوه‌نده رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كاتێكدا رووداوه‌كه روویداوه، كه كاروانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ده‌رچوونێكی لێكۆڵینه‌وه‌ییدا بوون.
ناوه‌نده رووسییه‌كه جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئه‌وكات هیچ سه‌ربازێكی رووسی له شوێنی رووداوه‌كه نه‌بوون و، ئه‌و ده‌نگۆیه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "كۆمیرسانت"ـی رووسی، ئه‌فسه‌رێكی رووسیا له‌و رووداوه‌دا بریندار بووه. تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا تیمێكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له رووداوی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما، له‌و شاره‌ن.
H.B