ئه‌ردۆغان واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى ده‌ستنيشانكرد
هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى داهاتوو ئهنجامدهدهين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى داهاتوو ئهنجامدهدهين.
ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى به‌رهه‌ڵستكار، ئه‌و بڕياره‌ى داوه.
سه‌رۆكى توركيا، راشيگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته رێگه بۆ توركيا خۆش ده‌كات، زاڵ‌بێت به‌سه‌ر كێشه و ته‌حه‌داكانى ئێستادا كه به هۆى ره‌وشى سووريا و رووداوه‌كانى ديكه هاتوونه‌ته ئاراوه.
پێشتر بڕيار بوو، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى و سه‌رۆكايه‌تى توركيا له مانگى نۆڤێمبه‌رى 2019 به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى داوايكردبوو، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له 26ى ئاب/ ئۆگستى 2018 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌و پێيه‌ى ئه‌و رۆژه ساڵڕۆژى شه‌ڕى (ملازگرد)ه كه له ساڵى (1071)زاينيى له نێوان سهلجوقييه توركه‌كان و هێزه‌كانى ئيمپراتۆرياى بێزهنتينيه له ناوچه‌ى ملازگردى ويلايه‌تى مووشى ئێستا روويدا و له ئه‌نجامدا توركه‌كان توانيان (رۆمانووسى چواره‌م) ئيمپراتۆرى بێزهنتينى ده‌ستگير بكه‌ن.
باخچه‌لى گوتيشى: "هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته وانه‌يه‌ك ده‌داته دوژمنانى توركيا".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، پارتى گه‌لى كۆمارى به‌رهه‌ڵستكار، داوايكرد، دواى ده‌ستنيشانكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، حكومه‌تى توركيا بڕيارى بارى نائاسايى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك له هێزه‌كانى توركيا له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مموزى 2016 هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كوده‌تايه‌كى سه‌ربازييان دا و شكستيانهێنا، حكومه‌تى توركيا بارى له‌ناكاوى راگه‌ياندووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر