ئه‌نقه‌ره سێ هه‌زار كارمه‌ندى هێزه ئه‌منييه‌كان له راژه دوورده‌خاته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، (3) هه‌زار سه‌ربازى ريزى سوپايان له راژه‌ى سه‌ربازى دوورخسته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، (3) هه‌زار سه‌ربازى ريزى سوپايان له راژه‌ى سه‌ربازى دوورخسته‌وه.
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، نوره‌دين جانيكلى، رايگه‌ياند، سێ هه‌زار سه‌رباز و ئه‌ندامى هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييان به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌رى ره‌وتى خزمه‌تى به‌رهه‌ڵستكارى توركياوه له راژه ده‌رده‌كرێن.
گوتيشى: "له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌يوه‌ستن به فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه له راژه‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كرێن".
توركيا به تۆمه‌تى تێوه‌گلانيى له تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا له توركيا، ئه‌نقه‌ره، بڕيارى ده‌ستگيركردنى بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و 7 كه‌سى ديكه ده‌ركردووه.
گوله‌ن ئێستا له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا ده‌ژيت و توركيا چه‌ندينجار داوايكردووه، واشنتن ناوبراوى راده‌ست بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مريكا ئه‌و داوايه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌و كه‌سانه به گوێره‌ى رێساكانى بارى له‌ناكاوى توركيا دوور ده‌خرێنه‌وه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، له چه‌ندين بۆنه‌دا ره‌تيكردووه‌ته‌وه، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى (15ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016) هه‌بووبێت و باسى له‌وه‌شكردووه، كه خه‌ڵكى توركيا له ناوياندا باوه كه سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپا و به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى ميت و سه‌رۆكى توركيا، بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆيان پيلانيان بۆ ئه‌و به‌ناو كوده‌تايه داڕشتووه.
ئ.ر