ئه‌مريكا هۆشدارى دايه توركيا
ئه‌مريكا هۆشدارى دايه توركيا له سه‌ركێشى و ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى به هۆى هاوكارى له‌گه‌ڵ رووسيا له سووريا دێنه ئاراوه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مريكا هۆشدارى دايه توركيا له سه‌ركێشى و ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى به هۆى هاوكارى له‌گه‌ڵ رووسيا له سووريا دێنه ئاراوه.
ويس مێچيڵ، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، بۆ كاروبارى ئه‌وروپا و ئاسيا، له ميانى دانيشتنى ليژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران تايبه‌ت به سياسه‌تى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، رايگه‌ياند، "پێويسته توركيا مه‌ترسى ئه‌و سازشه ستراتيژيانه‌ى له‌به‌ر چاو بێت كه له به‌رامبه‌ر رووسيا ده‌يانكات له پێناو به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى تاكتيكى له سووريا".
گوتيشى: "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى توركيا په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌يه، به‌ڵام هه‌وڵده‌دات ههماههنگييهكانى له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران پته‌وتر بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت توركيا به ئاراسته‌ى پشتيوانيكردنى دانووستانه‌كانى جنێڤ هانبدات و به‌ره‌نگارى داعش ببێته‌وه و نه‌يارى پرۆژه‌ى فراوانخوازى هه‌ژموونى ئێران و رووسيا ببێت له سووريا".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، "ئه‌مريكا له مه‌ترسييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى تێده‌گات و ههوڵيشيداوه چالاكانه پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى توركيا بكات".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر "توركيا سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس-400 بكڕێت، ئه‌وا؛ ئه‌مريكا سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، به گوێره‌ى ياساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنانى ئه‌مريكا و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى ده‌كاته سه‌ر پرسى پێدانى فڕۆكه‌ى نوێى ئێف 35ى ئه‌مريكى".
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر