ئێران: سعوودیه ناتوانێت له 48 كاتژمێر زیاتر خۆی به‌رامبه‌ر ئێمه ڕاگرێت
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئێران بۆ شازاده‌ی سعوودیه: هیچ لێدوانێك نه‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ قه‌باره و توانا سه‌ربازییه‌كانتان نه‌گونجێت
K24- هه‌ولێر:
ره‌زا خره‌م توسی، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران دووپاتیكرده‌وه، له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان كۆماری ئیسلامی و عه‌ره‌بستانی سعوودیه، ریاز ناتوانێت له 48 كاتژمێر زیاتر خۆی به‌رامبه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی تاران راگرێت.
توسی له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی فه‌رمی ئێران گوتی: "راسته‌وخۆ رووی قسه‌كانم له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ده‌كه‌م و بۆتان دووپات ده‌كه‌مه‌وه، هیچ لێدوانێك نه‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ قه‌باره و توانا سه‌ربازییه‌كانتان نه‌گونجێت".
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سعوودیه توانای خۆڕاگری به‌رامبه‌ر ئێمه نییه، بۆیه نابێت ئه‌و جۆره پرسانه ب وروژێنن".
هه‌روه‌ها گوتی: "وڵاته‌كه‌ی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای نه‌یاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له باشترین دۆخدایه و، ستراتیژیه‌تی ئێمه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه".
ئه‌و هۆشداریه‌ی ئێران، له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته هاتوون، كه له كۆتایی مانگی رابردوودا باسی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی راسته‌وخۆ له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی ئێران‌دا كردبوو و گوتبووی، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه روو بدات، جه‌نگه‌كه 10 تا 15 ساڵ درێژه ده‌كێشێت.
H.B