ئێران شاری قوم ده‌كاته ڤاتیكانی شیعه‌كان
به‌رپرسێكی ئێرانی: كاتی ئه‌وه هاتووه قوم ببێته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سنوور و جوگرافیای تایبه‌ت كه ئاڵا و ده‌ستووری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د زادهۆش، سه‌رۆكی زانكۆی "مورته‌زا"ی ئاینی پێشنیازی كردووه، "شاری قوم بكرێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له ناوه‌ڕاستی ئێران، كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی شیعه‌كانی جیهان بكات"، هاوشێوه‌ی ڤاتیكان كه له‌ناوه‌ڕاستی ئیتاڵیا وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی كلێسا كاسۆلیكییه‌كانی جیهان ده‌كات.
سایتی ئه‌لیكترۆنی قوم نیوز بڵاویكرده‌وه، زادهۆش گوتارێكی له ڕێگه‌ی ته‌له‌گرام له كه‌ناڵه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تێیدا داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له قوم كردووه، كه خاوه‌ن یاسا و ئاڵای تایبه‌تی خۆی بێت.
ناوبراو له گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "دامه‌زراندنی یه‌كه‌ی ئابووری وه‌ك كارگه‌ی پاڵاوتن یاخۆد پترۆكیمیایی له قوم، داهاتێكی گه‌وره بۆ بودجه داراییه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
سه‌رۆكی زانكۆی "مورته‌زا" كه له‌لایه‌ن حه‌وزی ئاینی مه‌زهه‌بی شیعی له قوم پشتگیری ده‌كرێت و ساڵانه به هه‌زاران قوتابی شیعه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی وه‌رده‌گرێت، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه قوم ببێته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سنوور و جوگرافیای تایبه‌ت، كه ئاڵا و ده‌ستووری تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و باڵیۆزانی وڵاتانی دیكه تێیدا جێ بگرن".
زادهۆش گوتی: "سه‌ربه‌خۆیی حه‌وزی شیعه له‌سه‌ر شێوازی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ "وه‌ك ڤاتیكان"، ده‌كرێت له شاری قومی ئاینی سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی ئاینی شیعه له جیهان و به‌ره‌و پێش ببرێت".
زادهۆش دووپاتیكرده‌وه، "قوتابخانه و زانكۆ ئایینییه‌كانی قوم ته‌واو پێگه‌یشتوون، توانای درووستكردنی سه‌ركرده‌ی ئاینییان هه‌یه".
سه‌رۆكی زانكۆی "مورته‌زا"ی ئاینی كه به كه‌سێكی سه‌ر به ره‌وتی موحافیزكاره‌كانی ئێران ده‌ناسرێت، پێشنیازه‌كانی پێشكه‌ش كردووه، به‌و هیوایه‌ی په‌رله‌مانی ئێران په‌سه‌ندی بكات، یاخۆد ریفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ری بۆ رێكبخرێت.
ئه‌و پێشنیازه‌ی ئه‌حمه‌د زادهۆش هاوشێوه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی شاپور به‌ختیار، دوایین سه‌رۆك وه‌زیرانی رژێمی شای ئێرانه، كه له ساڵی 1979 داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان له شاری قوم كردبوو، به‌و مه‌رجه‌ی حه‌وزی شیعی ده‌ست نه‌خاته سیاسه‌ت و گرنگی به رێنمایی ئاینی به سه‌ركردایه‌تی خومه‌ینی بدات و، هه‌وڵ بدرێت خومه‌ینی له شوێنی دوورخستنه‌وه‌كه‌ی له پاریس بگه‌ڕێندرێته‌وه ئێران.
هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بوو وایكردووه، پێشنازهكهی زادهۆش ره‌خنه‌ی به‌رپرسانی تاران به‌دوای خۆیدا بهێنێت، له‌وانه‌ش حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری سه‌رۆكی ئێرانی داخی خۆی له‌و جۆره پێشنیازه نیشانداوه و جه‌ختی كرده‌وه، "ئامۆژگاری زادهۆش ده‌كه‌م، دیراسه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی زیاتر بۆ ئه‌و پێشنیازه‌ی بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانێت به‌ر له 40 ساڵ كێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته هه‌بووه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێشنیازه‌كه‌ی شاپور به‌ختیار له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو.
H.B