له به‌غدا شاندى سه‌ربازى رووسيا و ئێران و سووريا و عێراق كۆبوونه‌وه
بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و كارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، شاندى سه‌ربازى رووسيا، سووريا، عێراق و ئێران له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و كارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران روونيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى چوارلايه‌نه سه‌باره‌ت به پرسه ئه‌منييه‌كانى په‌يوه‌ست به تيرۆر ئه‌نجامدراوه.
له لايه‌ن عێراقه‌وه، ليوا سه‌عد عه‌لاق، سه‌رۆكايه‌تى تيمى عێراقى ده‌كرد و ئێرانيش له ئاستى وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مير حاته‌مى به‌شدارى كردبوو.
سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى نێوان ئه‌و چوار وڵاته له 2015ه‌وه دامه‌زراوه و ئه‌ركى سه‌ره‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆره.
سه‌رچاوه: ته‌سنيم
ئ.ڕ