ئه‌ردۆغان له دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌ترسێ
مۆسكۆیش چاودێری هه‌وڵه‌كانی دابه‌شكردنی سووریا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ترسی دابه‌شبوونی ناوچه‌كه‌ی لێنیشتووه‌و گوتوویه‌تی: "هه‌وڵێك هه‌یه سه‌رله‌نوێ ناوچه‌كه دابه‌ش بكاته‌وه و له سووریا و عێراقه‌وه ده‌ستپێبكرێت، ده‌زانین توركیاش ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام ئێمه به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌خه‌ینه سه‌رشانی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و هه‌وڵانه بگرین".
ئه‌ردۆغان كاتێك له چالاكییه‌كی زانكۆی بوغازئیچی ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه گوتوویه‌تی: "ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی توركیا و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت وایكردووه بڕیاری خێرا ده‌ربكه‌ین و به وردی جێبه‌جێی بكه‌ین. ئه‌وانه‌یشی ئه‌و حیساباتانه ده‌كه‌ن پێیانوایه توركیای ئه‌مڕۆ توركیای جارانه، ده‌بێت بزانن ئه‌و توركیایه نه‌ماوه ملكه‌چی سیناریۆكان ببێت كه له ده‌ره‌وه نه‌خشه‌یان بۆكێشراوه".
ئه‌ردۆغان كه ده‌یه‌وێت حوكمڕانی وڵات به‌ته‌واوه‌تی بگوازێته‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، له كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه: "ئه‌و هۆكارانه وایانكردووه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌م له 24/6/2018 له بری مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2019 و دواتر په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات".
ته‌نها ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه ناكات، به‌ڵكو سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 20/4/2018 گوتبووی: "مۆسكۆ چاودێری ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه ئامانجی دابه‌شكردن و وێرانكردنی سووریایه، رێگه ناده‌ین ئه‌وه رووبدات و هیچ سازشێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ ئه‌و پرسه نابینرێت. جگه له‌وه‌یش ئاماده‌ین سیستمی مووشه‌كیی ئێس 300 بده‌ینه دیمه‌شق".