كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت
ریال مه‌درید خه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی بۆ كریستیانۆ ئاشكرا كرد
ریال مه‌درید بڕیاریداوه به گرێبه‌ستێكی نوێ و به مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی خه‌ڵات بكات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاویكردۆته‌وه به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له دوایین سێ مانگدا رۆناڵدۆ پێشكه‌شی كردووه و یاریزانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه له گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی به پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مه‌درید بڕیاریداوه گرێبه‌ستی رۆناڵدۆ نوێبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه ریال مه‌درید و رۆناڵدۆ گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكردووه و پێشبینی ده‌كرێت مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و یاریزانه له 21 ملیۆن یۆرۆ بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكرێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ره‌ڕای زیادكردنی مووچه‌كه‌ی به‌ڵام هه‌ر به سێیه‌م زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه له دوای مێسی و نێیمار مایه‌وه، ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسا مووچه‌ی ساڵانه‌ی 40 ملیۆن یۆرۆیه خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه‌یه له جیهان، له پله‌ی دووه‌میش نێیمار دا سیلڤا دێت كه ساڵانه 33 ملیۆن یۆرۆ له پاریس سانجێرمان وه‌رده‌گرێت.