ئێران هه‌ره‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كات
به‌رپرسێكی ئێرانی: زۆرترین ماوه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ناگاته 25 ساڵ
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولره‌حیم موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران دووپاتیكرده‌وه، درێژترین ماوه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل، 25 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.
ئه‌م قسانه‌ی مووسه‌وی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "به‌رگریكارانی مه‌زارگه‌ی ئه‌هلول به‌یت"ـدا هاتوون، كه به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی ئیمام حوسێن و دامه‌زراندنی سوپای پاسدارانی ئێران پێشكه‌شی كرد و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندووه، بۆیه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، "كارێكی باش نییه له‌ماڵه‌وه دانیشین تا ئه‌و كاته‌ی دوژمن دێته ناو سنووره‌كانمان ئینجا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه".
مووسه‌وی جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته رێگه نه‌ده‌ین ئیسرائیل ته‌نیا ده‌رفه‌تی یه‌ك رۆژی بۆ به‌رده‌وامبوون له ژیان هه‌بێت، كه خۆی به "قه‌واره‌یه‌كی شووم و ناڕوا" ناویبرد و هۆشداریشیدا، سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل چوارچێوه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامبوونی خۆیان درووست ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئێران گوتی: "گومانی تێدا نییه، 25 ساڵ درێژترین ماوه‌یه كه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل پێویسته، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌وانه‌یه پێویست بكات سوپای پاسداران له سنووری ئێران بچنه ده‌ره‌وه و هێرشی سه‌ر دوژمنیش بكه‌ن".
فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێستا هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ئێران چه‌ندایه‌تی و جۆرایهتییان به‌خۆیه‌وه بینیوه، پێویسته سوپای پاسداران رووبه‌ڕووی ته‌واوی هه‌ره‌شه و ته‌حه‌دیاته سیاسی و رۆشنبیری و ئابوورییه‌كان ببێته‌وه".
تادێت گرژی و هه‌ره‌شه‌كانی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ چڕتر ده‌بنه‌وه، ئه‌و گرژیانه‌ش زیاتر له ناو خاكی سووریا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئیسرائیل بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ناو سووریا به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش وڵاته‌كه‌ی و ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا له 9ی ئه‌م مانگه هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕیان له باشووری پارێزگای حه‌مس له سووریا كرده ئامانج و، به‌و هۆیه‌شه‌وه 8 پاشداری ئێرانی كوژران و زیانی گه‌وره‌ی ماددیش به فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌یشت.
H.B