عێراق نه‌ك هه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی وڵاتینامهكهشی خراپترینه
پایته‌خته‌كه‌شی خراپترینه بۆ ژیان
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی دامه‌زراوه‌ی "هێنلی و هاوبه‌شه‌كانی"، تایبه‌ت به وڵاتینامه "جنسیه" بڵاویكردووه‌ته‌وه، عێراق له ریزبه‌ندی 165 و كۆتایی وڵاتانی جیهاندایه.
ئه‌و ریزبه‌ندییه له‌سه‌ر ئاستی 168 وڵات كراوه و عێراق له 165همینه، له دوای یه‌مه‌ن و سووریاش دێت، ته‌نها له پێش ئه‌فغانستان و سۆماڵه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، وڵاتینامه‌ی فه‌ره‌نسا، باشترینه، دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا و ئایسلاند، له دووه‌م و سێیه‌م دان.
ریزبه‌ندی چواره‌م تا ده‌یه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سوید، فینلاند، ئیتاڵیا و سویسرایه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، ئیمارات له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، كه له‌ریزبه‌ندییه جیهانییه‌كه‌دا له پله‌ی 46ه، دواتریش كوه‌یت به پله‌ی دووه‌م دێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له پله‌ی 82 دایه، پله‌ی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بییش قه‌ته‌ڕه و له ریزهنده جیهانییه‌كه‌دا له پله‌ی 87ه.
سعوودیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی 89یه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش چواره‌مه، دواتریش به‌حره‌ین، عه‌مان، تونس، مه‌غریب و جه‌زائیر دێن.
له ریزبه‌ندی خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ش عێراق دێت، كه سووریا سێ پله له‌پێشیه‌تی و یه‌مه‌نیش چوار پله، ریزبه‌ندییه‌كه‌ش بۆ 168 وڵاتی جیهان كراوه.
پێشتریش عێراق پاسپۆرته‌كه‌ی به خراپترین پاسپۆرتی جیهان ده‌ستنیشان كراوه و به‌غدای پایته‌ختیش به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك، له‌سه‌ر ئاستی 231 شار و پایته‌ختی وڵاتان كراوه، خراپترین شاری جیهانه بۆ گوزه‌ران و ژیان، كه له ریزبه‌ندی 231همین هاتووه.
ا. م