"ئه‌مریكا بۆ هه‌میشه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌مێنێته‌وه"
بۆ ركابه‌ریی رووسیا و چین و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده

K24 هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی گۆڤاری Defence News وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له چۆنێتی مانه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هاری تروومان" له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كۆڵێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش پاشه‌كشه‌یه له ستراتیژی پێشووی واشنتن.
له راپۆرتێكدا كه رۆژی 21/4/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له زاری سێ به‌رپرسی ئاگاداری گفتوگۆكانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاوه گواستراوه‌ته‌وه ده‌ڵێن: "پینتاگۆن لێكۆڵینه‌وه له دوو بژارده ده‌كات، یان ھێزه‌كانی بكێشێته‌وه، یان به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بیانهێڵێته‌وه".
به‌گوته‌ی به‌رپرسه ئاگاداره‌كان، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كه‌دا، پێده‌چێت بژارده‌ی دووه‌م چانسی جێبه‌جێكردنی زیاتر بێت و هێزه‌كانیان بهێڵنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه له‌گه‌ڵ ستراتیژییه‌تی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا یه‌كده‌گرێته‌وه، چونكه ركابه‌ریی رووسیا و چینی له پێشینه دانراوه نه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. ئه‌وه‌ش وای له به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا كردووه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه نه‌توانرێت پێشبینی بكرێت".
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه مانه‌وه‌ی هێزه ده‌ریاییه هێرشبه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دیسان وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریایه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له دیمه‌شق ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بباته‌وه و دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كاریبهێنێت، سه‌رله‌نوێ گورزی سه‌ربازی لێده‌درێته‌وه".
هێزی هێرشبه‌ری ده‌ریایی ئه‌مریكا به سه‌ركردایه‌تی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "هاری تروومان" رۆژی 11/4/2018 بنكه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا جێهێشت و به‌ره‌و ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وته‌رێ"