یۆنان مه‌رجه‌كانی ئه‌ردوغان بۆ ئازادكردنی دوو سه‌ربازه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی یۆنان: ئاڵۆگۆڕی دوو سه‌ربازی یۆنانی به‌و 8 سه‌ربازه توركه‌ی شه‌وی كوده‌تا په‌نایان بۆ ئه‌سینا هێناوه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دانوستانێكه
K24- هه‌ولێر:
بروكۆبیس بافلۆبولوس، سه‌رۆكی یۆنان مه‌رجێكی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، هاوتا توركه‌كه‌ی بۆ ئازادكردنی دوو سه‌ربازی یۆنانی كه له توركیا زیندانیكراون، ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ردوغان رایگه‌یاندبوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌و دوو سه‌ربازه یۆنانییه ئازاد بكات، پێویسته ئه‌سینا ئه‌و سه‌ربازه توركانه راده‌ستی حكومه‌تی توركیا بكاته‌وه، كه له‌شه‌وی گودهتای سه‌ربازی په‌نایان بۆ یۆنان بردووه.
بافلۆبولوس دووپاتیكرده‌وه: "ئاڵۆگۆڕی دوو سه‌ربازی یۆنانی به‌و 8 سه‌ربازه توركه‌ی كه ئێستا له یۆنان ده‌مێننه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو گفتوگۆ و دانوستانێكه".
له‌كاتێكدا هێشتا ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌شت سه‌ربازه توركه‌ی شه‌وی 15ی ته‌مووزی ساڵی 2016، كه له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا به‌شدار بوون و، دوای هه‌وڵه‌كه په‌نایان بۆ یۆنان برد، به‌ڵام ئه‌سینا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه، پرسی دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌كه و 8 سه‌ربازی تورك تێكه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بكرێن، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌مانه دوو پرسی جیاوازن.
ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی یۆنان دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "NTV" رایگه‌یاند: "یۆنان داوای لێكردین دوو سه‌ربازه‌كه‌ی ئازاد بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه پێمان راگه‌یاندوون، ئه‌گه‌ر كارێكی له‌مجۆره‌یان له‌ئێمه ده‌وێت، پێویسته یه‌كه‌م جار ئه‌و سه‌ربازه توركانه راده‌ستمان بكه‌نه‌وه كه له كوده‌تاكه‌دا به‌شدار بوون"، هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر كوده‌تاچییه‌كانیان راده‌ستی ئێمه كرده‌وه، ئێمه‌ش ئه‌و دوو سه‌ربازه یۆنانیه له‌به‌رچاو ده‌گرین".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌سینا هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و دوو سه‌ربازه یۆنانییه‌ی له توركیا ده‌ستگیركراون، به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌واو و چڕی ته‌م و مژ رێگایان ونكردووه و، دواجار به‌هه‌ڵه خۆیان له‌ناو خاكی توركیا بینیوه و له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گرژی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره په‌نجه‌ی تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئه‌و دوو سه‌ربازه یۆنانییه درێژ ده‌كه‌ن، كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌مه‌به‌ست چوونه‌ته ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی قه‌ده‌غه‌كراوی توركیا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش، ئه‌لێكسیس تسیبراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان داوای له توركیا كردبوو، دوو سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ئازاد بكات و هێرشه زارهكییهكانیشیان بوه‌ستێنن و گوتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و دوو سه‌ربازه‌یان به‌ناحه‌ق ده‌ستگیر كردووه، كه له 2ی مانگی رابردوو به‌هۆی چڕی ته‌م و مژ رێگه‌یان ون كردبوو.
تسیبراس داواشی له دادگای توركیا كرد، به‌په‌له پرسه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، به‌كارهێنانی ژیانی مرۆڤ و ئازادییه‌كانی له یارییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌كانی بێزاركردن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای قبوڵكردن نییه.
H.B