له ميسر نزيكه‌ى سێ هه‌زار ئه‌ندامى ئيخوان موسليمين خرانه ليستى تيرۆره‌وه
به بڕيارى سيسى ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و سامانياندا گيرا
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى تاوانه‌كانى قاهيره، ناوى (2) هه‌زار و (833) ئه‌ندام و كاديرى كۆمه‌ڵه‌ى برايانى موسڵمان(ئيخوان موسليمين)ى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ خسته ليستى تيرۆره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر، رايانگه‌ياندووه، موحه‌ممه‌د مورسى، سه‌رۆكى له‌كارلادراوى ميسر و محه‌ممه‌د به‌ديع، رابه‌رى گشتيى ئيخوانه‌كان و جێگره‌كه‌ى خيره‌ت شاتر و كوڕه‌كانى، سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايانى ئيسلاميى جيهان، يوسف قه‌رزاوى و ده‌يان كه‌سايه‌تى ديكه‌ى ئيخوانه‌كانيان وه‌ك تيرۆريست هه‌ژمار كردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عه‌بدولفه‌تاح سيسى، سه‌رۆكى ميسر، بڕياريداوه ده‌ست بگيرێت به‌سه‌ر سامان و ماڵ و پاره و موڵكى ئه‌و كه‌سانه‌ى ناويان له ليسته‌كه‌دا هاتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ليژنه‌يه‌كيان به ناوى (ليژنه‌ى گه‌مارۆ و ئيداره‌ى ماڵ و موڵكى كۆمه‌ڵه‌ى ئيخوان موسليمينى تيرۆريست) پێكهێناوه.
سه‌رچاوه: المصري اليوم
ئ.ر