باڵیۆزی سعوودیه له یه‌مه‌ن: حووسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر 19 كه‌شتی نه‌وتدا گرتووه
ماوه‌ی زیاتر له 19 رۆژه حووسییه‌كان ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كۆنترۆڵ كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر بار و كاڵاكانیاندا گرتووه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ئال جابر، باڵیۆزی سعوودیه له یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، حووسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 19 كه‌شتیدا گرتووه، كه كاری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی وزه ده‌كه‌ن.
ئال جابر له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، ناوه‌ندی پشتگیری له پرۆسه مرۆییه‌كان له یه‌مه‌ن نیگه‌رانه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 19 كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه له ناوچه‌ی ره‌میول مه‌ختاف و، رێگریكردنیان له چوونیان به‌ره‌و به‌نده‌ری حه‌دیده.
يتابع مركز إسناد العمليات الانسانية الشاملة في اليمن #YCHO بقلق عميق احتجاز الميليشيات الحوثية المدعومة من ايران اكثر من ١٩ سفينة مشتقات نفطية في منطقة رمي المخطاف الخاضعة لسيطرة الميليشات ومنعها من دخول ميناء الحديدة، رغم عدم وجود اي سفن في الميناء في الوقت الراهن.
— محمد ال جابر (@mohdsalj) April 21, 2018
باڵیۆزی سعوودیه لیستی ناوی ئه‌و كه‌شتیانه‌شی بڵاوكرده‌وه، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، زیاتر له 26 رۆژه له‌لایه‌ن حووسییه شیعه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ش كه‌شتییه‌كان ته‌نیا هی وڵاتی سعوودیه نین، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كیان هی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بین.
بيان بالسفن المحتجزة في منطقة رمي المخطاف الخاضعة لسيطرة الميليشيات الحوثية المدعومة من ايران.... وصلت مدة الاحتجاز اكثر
— محمد ال جابر (@mohdsalj) April 21, 2018
من ٢٦ يوم pic.twitter.com/YdeBEZOxFM
ئه‌و دیپلۆماتكاره سعوودییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه به هه‌موو تواناكانییه‌وه هاوكاری گه‌شیتنی كه‌شتی هاوكاری و پێداویستی مرۆیی و بازرگانی بۆ به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات و، له‌پێناو نه‌هێشتنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن، به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌و 19 كه‌شتیانه‌ن كه ئێستا له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و رێگه‌یان پێ نادرێت بگه‌نه به‌نده‌ری حه‌دیده.
يصدر التحالف التصاريح للسفن الإغاثية والتجارية ويعمل على تسهيل وصولها للموانئ اليمنية وينسق مع آلية الامم المتحدة للتحقق والتفتيش UNVIM بشكل مستمر لرفع المعاناة عن الشعب اليمني ، ومنها سفن المشتقات النفطية ال١٩ التي منعت ميليشيات الحوثي الإيرانية من دخولها لميناء الحديدة.
— محمد ال جابر (@mohdsalj) April 21, 2018
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ناوه‌ندی پشتگیریكردن له پرۆسه مرۆییه‌كان له یه‌مه‌ن خشته‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لی كه‌شتییه‌كان و مێژووی گه‌یشتنیان بڵاوكردۆته‌وه، وێڕای ئاشكراكردنی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و كۆنترۆڵكردنی بار و كاڵاكانی ناو ئه‌و كه‌شتیانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حوسییه‌وه.
#بيان بسفن المشتقات النفطية ال١٩ المحتجزة في منطقة رمي المخطاف في ميناء #الحديدة الخاضع لسيطرة الميليشيات بعد ان صرح وسهل تحالف دعم الشرعية دخولها للميناء
— Yemen Humanitarian Operations (@YCHOperations) April 21, 2018
عدد السفن: (١٩) سفينة
مدة الاحتجاز اكثر من: (٢٦) يومًا pic.twitter.com/OfApTAqbVh
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی حوسی چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی وڵاتی سعوودیه كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك له‌باره‌ی ئه‌و بۆردومانه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
H.B