سوپای پاسداران: ئه‌مه‌ریكا فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت
عه‌لی فه‌ده‌وی: خومه‌ینی گوتوویه‌تی: ئێران له‌كه‌نداو تامی زه‌لیلی به ئه‌مه‌ریكا ده‌چێژێت ئه‌مرۆش ئه‌و گوته‌یه بووه‌ته راستی و ئه‌مه‌ریكاش دانی پێدا ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی فه‌ده‌وی، فه‌رمانده‌ی هێزه دهریاوانییهكانه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناتوانن هیچ ره‌فتارێكی گه‌مژانه له كه‌ندوا بكه‌ن و بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك له‌ژێر فه‌مانی هێزه ئێرانییهكاندان.
ئه‌م قسانه‌ی فه‌ده‌وی له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی هاتوون و ئاماژه‌ی به رێككار و ده‌سه‌ڵاتی هێزه ده‌ریاوانییه‌كانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران كرد، له‌وانه‌ش به‌دیلگرتنی ژماره‌یه‌ك له هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكی، كه ئاوه‌كانی ئێرانیان له كه‌نداو به‌زاند و گوتی: "ئێمه هیچ پلانێكمان بۆ ئه‌وه نییه ئه‌وان به‌دیل بگرین، به‌ڵام ئێمه ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له‌سه‌رشانمانه، پێویسته له‌ئاماده‌باشی ته‌واودا بین بۆ به‌رگریكردن له شۆڕش، له‌وانه‌ش راگرتنی هه‌ر كه‌شتییه‌ك كه بیه‌وێت بچێته ناوچه‌یه‌ك، كه پێویست به بوونی له‌و ناوچه‌یه ناكات، جا ئه‌و كه‌شتییه هی هه‌ر وڵاتێك بێت".
ئه‌و فه‌رمانده ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له ساڵی 2016 به‌دیلمان گرتن، چواره‌م جار بوو، چونكه دوو جار ئه‌مه‌ریكیمان به‌دیل گرتووه و دوو جاریش به‌ریتانییه‌كان، به‌ڵام بۆیه ئه‌و جاره پرسه‌كه ئه‌وه‌نده زه‌ق كرایه‌وه، چونكه قۆناغه‌كه زۆر تایبه‌ت بوو".
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای پاسدار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌نداو، فه‌ده‌وی باسی راسپارده‌یه‌كی ئیمام خومه‌ینی كرد، كه به‌قسه‌ی خۆی خومه‌ینی گوتبووی: "ئێران له‌كه‌نداو تامی زه‌لیلی به ئه‌مه‌ریكا ده‌چێژێت، ئه‌مرۆش ئه‌و گوته‌ی خومه‌ینی بووه‌ته راستی و خۆشیان دانی پێدا ده‌نێن".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: "ئێستا ئێمه له كه‌نداو به باشترین دۆخدا تێده‌په‌ڕین، كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ئه‌وان ناتوانن هیچ كارێكی گه‌مژانه له كه‌نداو بكه‌ن و به‌رامبه‌ر به ئێمه تووشی حاڵه‌تێكی هه‌ڵچوونی بێده‌سه‌ڵاتی ده‌بن، پێویست ناكات وه‌ڵامی شوێنكه‌وتوو و به‌كرێگیراو و كۆیله بچووكه‌كانیان له ناوچه‌كه بده‌ینه‌وه".
فه‌ده‌وی جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن كه له كه‌نداو فه‌رمان له‌ئێمه وه‌رده‌گرن و هه‌ر كه‌سێكیش بییه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و راستییه به‌چاوی خۆی ببینێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێمه هیچ وڵاتێكی موسڵمان به دوژمنی خۆمان نازانین، به‌ڵام جێگای داخه له لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ده‌بینین ئه‌و وڵاتانه لهئیرادهدا زۆر هه‌ژارن، كاتێك ده‌بینین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی چڵكن قسه بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌كات ئێمه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین". ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كه ناكۆكن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئێران.
H.B