وه‌زیرێكی ئیسرائیلی هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د رێگه به ئێران یاخۆد هه‌ر لایه‌نێكی دیكه بدات له سووریاوه هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی له‌ناوده‌به‌ین
K24- هه‌ولێر:
یوفال شتاینتس، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیسرائیل كه له‌ناو خاكی سووریاوه بكرێته سه‌رمان، ده‌ره‌نجامی وێرانكه‌ر و له‌ناوبه‌ر بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی دیمه‌شق به‌تایبه‌تیش به‌شار ئه‌سه‌د به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
یوفال كه یه‌كێكه له وه‌زیره گه‌وره و نزیكه‌كانی بینامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوت"ی ئیسرائیلی گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سووریا رێگه به كه‌سێك، ئێران یاخۆد هه‌ر لایه‌نێكی دیكه بدات، له سووریاوه جه‌نگ له دژی ئیسرائیل رابگه‌یه‌نن، ئه‌وا خودی ئه‌سه‌د به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ژیانی خۆی".
ئه‌و وه‌زیره ئیسرائیلییه هۆشداریدا، "ئه‌و هه‌نگاوه رژێمی ئه‌سه‌د و خودی ئه‌سه‌د رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كاته‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ی یوفال دوای ئه‌و گرژیانه‌ی نێوان تاران و ته‌لئه‌ڤیڤ هاتوون، كه له‌ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی "تیفۆڕ"ی سووریا هاتوونه‌ته ئاراوه، كه ده‌گوترێت ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه و، له‌و هێرشه‌دا 7 پاسداری ئێرانی كوژران.
H.B