به‌شار ئه‌سه‌د: ته‌واوى خاكى سووريا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ينه‌وه
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، "هێرشى دوژمنكارانه‌ى سێ لايه‌نه بۆ سه‌ر سووريا ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه و ته‌واوى خاكى وڵاته‌كه‌مان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ينه‌وه".
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د، رايگه‌ياند، "هێرشى دوژمنكارانه‌ى سێ لايه‌نه بۆ سه‌ر سووريا ئامانجه‌كانى نه‌پێكاوه و ته‌واوى خاكى وڵاته‌كه‌مان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ينه‌وه".
له ميانى پێشوازيكردنى له گه‌وره ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ كاروبارى سياسى، حسێن جابر ئه‌نسار، به‌شار ئه‌سه‌د گوتى: "دوژمنكارى سێ قۆڵى بۆ سه‌ر سووريا شكستيهێناوه".
ئه‌سه‌د گوتيشى: "ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا و داروده‌سته‌كه‌يان له ناوچه‌كه، له رۆژى يه‌كه‌مى شه‌ڕى سوورياوه پشتيوانى له تيرۆر ده‌كه‌ن و هێرشى دوژمنكارانه‌ى ئه‌مجاره‌شيان نه‌بووه‌ته هۆى وه‌ستانى هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر تيرۆريستان و ده‌رپه‌ڕاندنيان له خاكى سووريادا".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ناوه‌ستين تا ته‌واوى خاكى خۆمان له ده‌ستى تيرۆريستان رزگار ده‌كه‌ين".
به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شى گوت: "هێرشى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا، بۆ سه‌ر سووريا به هۆى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه بوو، كه سوپاى سووريا له دژى تيرۆريستان به‌ده‌ستيهێنابوو".
له به‌رامبه‌ريشدا، حسێن جابر ئه‌نسارى و شانده‌كه‌ى ئێران، به‌ڵێنى تارانيان بۆ پشتيوانيكردن له حكومه‌تى سووريا دووپاتكرده‌وه و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرده‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسى سانا
ئ.ر