رووسیا : ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌ھێز هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێ
وه‌زیری به‌رگری رووسیا: جیهان به‌ره‌و فره جه‌مسه‌ریی رۆیشتووه‌و ئه‌مریكا حیساب بۆ هاوبه‌شه دێرینه‌كانیشی ناكات

K24 - هه‌ولێر:
سێرگی شوێگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵ به وڵاتانی دیكه‌وه ده‌نێ بێنه ناو پێشبڕكێی پڕچه‌ككردنێكی نوێوه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هاوكاری، كه له پایته‌ختی چین به‌ڕێوه‌چووه، وه‌زیری به‌رگری رووسیا گوتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بینین، جیهان به‌ره‌و فره جه‌مسه‌ری رۆیشتووه، ده‌رفه‌تی سه‌رله‌نوێ ده‌رفه‌تی بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ژموونی جه‌مسه‌ره‌كانی ره‌خساندووه و ركابه‌رییه‌كان بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی توندتر بوون".
شۆیگۆ گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگاری له هه‌ژموونی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هۆكاره‌كان به‌كارده‌هێنێ، له‌ناویشیاندا رێگای سه‌ربازی و وڵاتانی دیكه‌ش هانده‌دات بینه ناو كێبڕكێی پڕچه‌ككردنه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: "واشنتن ئاماده‌ی هاوكارییه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه دێرینه‌كانیشی، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به ده‌ق له بیروباوه‌ڕی سه‌ربازی ئه‌مریكادا هه‌یه. جگه له‌وه‌یش هه‌وڵ بۆ پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێكخراوی بازرگانی جیهانیی ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لێدوانی وه‌ها ده‌دات له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆی له بواری سیاسی و ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ناگونجێت و شه‌رمیش له خۆی ناكات و له‌وانه‌یشه به رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌ربازی هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌یان بدات".