"لە دوای 16 ئۆکتۆبەر 30 هاووڵاتی تورکمان لە کەرکووك کوژراون"
دۆخی کەرکووک ناسەقامگیرە
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی ئاشكرای دەكات لە دوای 16 ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبی و حكوومەتی عێراق، تا ئێستا 30 ھاووڵاتی توركمان لە كەركووك كوژراون، كە زۆربەیان ئەندامی بەرەی توركمانین.
ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی بە کوردستان24 ی راگەیاند: "لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە، گۆڕانكاری زۆر لە كەركووك روویداوە و توركمانەكانیش كراونەتە ئامانج و نزیکەی 30 هاووڵاتی تورکمان لە کەرکووك کوژراون، زۆربەیان ئەندامی بەرەی تورکمانی بوون".
گوتیشی: "بارودۆخی کەرکووك ناسەقامگیرە و پێویستە لایەنەکان پارێزگاری لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوانیان بکەن".
ئایدن مەعروف، ئاماژەی بەوەشدا: "لە کەرکووك پێشێلکاری بەرامبەر بە تورکمانەکان و پێکهاتەکانی دیکە دەکرێت".
ھ.م