تره‌مپ: جێپه‌نجه‌ی ئێران به هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه دیاره و رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا: هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی پێشوو دووباره ناكه‌ینه‌وه و له‌سه‌ر فشاره‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بین
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌نێوان هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی له واشنتۆن، تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌ڵانه دووباره ناكاته‌وه كه ئیداره‌ی پێشووی وڵاته‌كه‌ی كردوویه‌تی و له‌سه‌ر فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: "جێپه‌نجه‌ی ئێران به هه‌موو ئه‌و كیشانهوه دیاره كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ریانهه‌ڵداوه" و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز رێگه به تاران نادات ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی" گوتیشی: "ئێران به‌رپرسه به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه له‌ئارادان".
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته دوای له‌ناوبردنی داعش له‌سووریا، هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه چڕ بكه‌ینه‌وه، كه هاوكارییه‌كانی ئێران بۆ تیرۆر بوه‌ستێنین.
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا و هێرشی سێقۆڵی نێوان واشنتۆن، پاریس و له‌نده‌ن بۆ سه‌ر بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی رژێمی ئه‌سه‌د، تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه: "به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا چه‌كی كیمیایی له‌دژی گه‌له‌كه‌ی به‌كار هێناوه، هێرشه سێقۆڵییهكهشمان وه‌ك وهڵامدانهوهیك بوو بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی ئه‌سه‌د".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر بانگھێشتی جه‌نه‌راڵ گادی ئیزنكۆت، سوپاسالاری ئیسرائیل گه‌یشته ئیسرائیل و، ده‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و په‌خشی ئیسرائیلی له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانییه‌وه رایگه‌یاند، بانگهێشتنامه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه‌كه، به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ته‌لئه‌ڤیڤ بووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل و مائیر بن شابات، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه ئه‌نجام ده‌دات".
H.B