ئێران به‌ڵێن ده‌دات.. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل كارێكی حه‌تمییه و پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه
شه‌مخانی: ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێشتا دركی به‌وه نه‌كردبێت كه سه‌رده‌می لێده و راكه به‌سه‌رچووه پێویسته باجی تێنه‌گه‌یشتنی خۆی بۆ ئه‌و چه‌مكه بدات
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی شه‌مخانی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بهڵێنیدا، به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه‌ی ته‌ل ئه‌ڤیڤ بۆ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی "تیفۆڕ" له سووریا كه تێیدا ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی ئێران كوژران، وڵاته‌كه‌ی ئیسرائیل سزا ده‌دات.
شه‌مخانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌ر له جێهێشتنی شاری سوچی له رووسیا رایگه‌یاند: "كۆماری ئیسلامی ئێران له پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و شه‌ڕی تیرۆر و ته‌كفیری باجێكی زۆری داوه، بۆیه ناكرێت به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه ده‌سته‌وه‌ستان بین".
شه‌مخانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بوونی راوێژكارانی سه‌ربازی ئێران له سووریا له‌سه‌ر داواكاری حكوومه‌تی شه‌رعی دیمه‌شق بووه و" ئامانج لێی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆره و، رۆڵێكی به‌رچاویشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بینیوه.
شه‌مخانی دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و قه‌واره‌ی كه ماف به‌خۆی ده‌دات سه‌روه‌ری وڵاتێك پێشێل بكات و ئه‌و هێزانه بكاته ئامانج كه رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت بیری له ده‌ره‌نجامه‌كان و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ره‌كه‌شی بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كردبێته‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆڕ له پارێزگای حه‌مس له ناوه‌ڕاستی سووریا، كه ئیسرائیلی پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران گوتی: "سزادانی ئیسرائیل كارێكی حه‌تمییه و پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه، به‌ڵام سرووشتی كات و ساته‌كه و میكانیزمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.. ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێشتا دركی به‌وه نه‌كردبێت كه سه‌رده‌می لێده و راكه به‌سه‌رچووه، پێویسته باجی تێنه‌گه‌یشتنی خۆی بۆ ئه‌و چه‌مكه بدات".
له 9ی ئه‌م مانگه، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی تیفۆڕ له پارێزگای حه‌مس له سووریا بووه ئامانجی هێرشێكی ئاسمانی، به‌و هۆیه‌شه‌وه 14 كه‌س كوژران، كه له‌ناویاندا 7 پاسداری ئێرانی هه‌بوون. هه‌رچه‌نده هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له رووسیا، سووریا و ئێران په‌نجه‌ی به‌رپرسیارێتی بۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل درێژ ده‌كه‌ن.
H.B