"درووستكراوی چینه" ئه‌مه‌ریكای تۆقاندووه
ئه‌مه‌ریكا له پلانه نوێیه‌كه‌ی چین تۆقیوه
K24 - هه‌ولێر:
ویلبۆر رۆس، وه‌زیری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پلانی چین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ته‌كنه‌لۆژیای جیهان، پلانێكی "مه‌ترسیداره" و خاوه‌ندارێتی هزری و داهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
وێبسایتی سكای نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆس دزینی به‌رده‌وامی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مه‌ریكای به "كێشه‌یه‌ی زۆر گه‌وره" وه‌سفكردووه و له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی رستن و چنین رایگه‌یاندووه، ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وامه و كۆتایی نایه‌ت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له پلانی بیجینگ بۆ گه‌شه‌ی ئابووری له ژێر ناوی "درووستكراوی چین 2025"، ستراتیژێك دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ته‌واوی "پیشه‌سازی نوێ بكات"، هه‌ر له ئاسمانه‌وه تاكو په‌یوه‌ندییه‌كان و رۆبۆت و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانیش.
گوتیشی: "پێشتر ته‌نها زه‌وی كارگه‌كانی جیهان بوون، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن ببنه ناوه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیای جیهان".
له‌سه‌رتای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، شه‌ڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین ده‌ستپێكردووه و چه‌ند جارێكه باج له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له هاورده‌كراوه‌كانی درووستكراوی چین زیاد ده‌كات.
ا. م