راپۆرتی ئازادی رۆژنامه‌وانیی ساڵی 2018 له جیهان بڵاوكرایه‌وه
له توركیا رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیرده‌كرێن و زیندانی ده‌كرێن و تاوانی تیرۆریان ده‌خرێته پاڵ
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامنێرانی بێ سنوور "RSF" راپۆرتی ساڵی 2018یان له‌باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه، له راپۆرته‌كه‌دا ناوی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، ئێران، عێراق و سووریا له كۆتایی ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهاندا هاتووه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، له‌كۆی 180 وڵاتی جیهان، توركیا پله‌ی 157ی به‌ركه‌وتووه و وه‌ك وڵاتێكی نه‌یاری رۆژنامه‌وانی ناسێندراوه. هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، له توركیا رۆژنامه‌نووسان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستگیرده‌كرێن و زیندانی ده‌كرێن و تاوانی تیرۆریان ده‌خرێته پاڵ.
له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌دا نۆروێژ وه‌ك باشترین وڵاتی جیهان بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانی ناسێندراوه. هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید، هۆڵه‌ندا، فینله‌ندا، سویسرا، جامایكا، به‌لژیك، نیوزیلاند، دانیمارك و كۆستاریكا ناویان له پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی لیستی وڵاتانی جیهان بۆ ئازادی رۆژنامه‌وانیدا هاتووه.
هه‌رچی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له دۆخێكی زۆر خه‌راپی رۆژنامه‌وانیدان بریتین له: كۆریای باكوور، ئه‌ریتیریا، توركمه‌نستان، سووریا، چین، ڤێتنام، سوودان، جیبووتی، كوبا و ئیكوادۆر.
H.B