هۆشيار زێبار: نه‌مانوتووه دواى ريفراندۆم يه‌كسه‌ر جياده‌بينه‌وه
ريفراندۆم مافێكى ره‌واى كورد بووه و ده‌نگى داوه بۆ دياركردنى مافى چاره‌نووسى
K24 – هه‌ولێر:
هۆشيار زێبارى، يه‌كێك له قسه‌كه‌رانى يه‌كه‌م ديبه‌يتى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه و راپرسى كوردستان24، رايگه‌ياند، ئێمه هه‌رگيز نه‌مانوتووه، راسته‌وخۆ دواى ريفراندۆم له عێراق جياده‌بينه‌وه، ريفراندۆم مافێكى ره‌واى كورد بووه و ده‌نگى داوه بۆ دياركردنى مافى چاره‌نووسى هه‌ر بۆيه دژيه‌كى له نێوان ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نابينم.
هۆشيار زێبارى گوتى: "ئه‌گه‌ر كورد له ناو خۆى يه‌كده‌نگ بێت و بتوانێت له به‌غدا زياتر له 60 كورسى بهێنێت، به دڵنياييه‌وه كورد قورساييه‌كى زۆرى ده‌بێت. چونكه به گوێره‌ى راپرسييه‌كان كوتله شيعه‌كان به هۆى دابه‌شبوونيانه‌وه كورسييه‌كانيان په‌رش و بڵاو ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ده‌ستوور نه‌بوايه له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا سوپا و حه‌شد ده‌هاتنه هه‌ولێر و سلێمانى و رانيه‌ش و ره‌نگه كورد ره‌وشێكى ديكه‌ى هه‌بوايه، هه‌ربۆيه گرنگه كورد بچێته په‌رله‌مانى عێراق و له‌وێ سياسه‌ت بكات".
هۆشيار زێبارى له باره‌ى سوورياشه‌وه گوتى: "ئه‌گه‌رى زۆره سووريا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى مه‌ركه‌زى نه‌مێنێته‌وه و ببێته وڵاتێكى فيدراڵى".
سه‌باره‌ت به عێراقيش گوتى: "ته‌نيا ئه‌مريكا و ئێران له عێراق كاريگه‌رييان نييه، به‌ڵكو مه‌رجه‌عييه‌تيش هه‌يه و ئه‌وانيش ئيش ده‌كه‌ن و سياسه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به گشتى هيچ هێزێك نييه بتوانێت حساب بۆ كورد بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "سه‌رۆك وه‌زيرانه‌كانى عێراق هه‌ندێكيان به چانس و هه‌ندێكيان به تواناى خۆيان نه‌بوونه‌ته سه‌رۆك وه‌زيران و ئێستاش عه‌بادى چانسى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى نييه".
ئ.ر