"تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت"
ماكرۆن: تره‌مپ بیرۆكه‌ی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ ئێران به‌لاوه قه‌بووڵه
K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/4/2018 رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده نییه به‌رگری له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بكات و پێموایه ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له واشنتن ماكرۆن گووتی: "هه‌ر چه‌نده تره‌مپ تا راده‌یه‌ك به‌ڕووی بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئیران كراوه‌یه، به‌ڵام پێموایه ده‌ستبه‌رداری رێككه‌وتننامه‌كه ده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگریی له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه ناكات".
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته رێز له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بگیرێت و هه‌ڵوێستی تره‌مپیش روونه كه پاڵپشتی رێككه‌وتننامه‌كه ناكات.
بڕیاره رۆژی 12/5/2018 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیار و قسه‌ی نوێی له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بێت و یان بكشێته‌وه یان به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ماكرۆن ناوه‌ڕۆكی ریككه‌وتننامه‌كه هه‌مواربكرێته‌وه.